٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:١٩
Source: Mehrnews
ڕێبەری ئێران: بۆ پەرەپێدان و فێر کردنی نوێژ ئامێری نوێ بەکار بهێنرێت

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەری نوێژ، وتیان: پەرەپێدان و پەروەردەی نوێژ، ئەرکێکی یەکلایی دەزگا بانگەشەییەکانی دینە کە ئەبێ لە ئەو بارەوە، ئامێری نوێ بەکار بێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەری نوێژ بە ئاماژە ڕۆڵی ئەرکی پڕ لە مانا و ژیانبەخشی نوێژ لە چاەرنووسی مرۆڤ لە ئەم دنیا و ئەو دنیا جەختیان کرد: پەرەپێدان و پەروەردەی نوێژ، شی کردنەوەی لایەنە شاراوەکانی نوێژ و پابەند بوون پێیم ئەرکی یەکلایی دەزگا بانگەشەییەکانی دین و پیاوانی ئایینی و بەئیمانە کە ئەبێ لە ئەو بارەوە لە ئامێری نوێ کەڵکوەربگیردرێت.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری ئێران بە شێوەی خوارەوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم و صلّی الله علی محمّد و آله الطّاهرین

کۆبوونەوەی نوێژ یەکێک لە بەسوودترین کۆبوونەوەکانی وڵات، و ئەو ڕۆژەش کە کۆبوونەوەکە دەکرێت، یەکێک لە پیرۆزترین ڕۆژانی ساڵە و ئەوە بە بۆنەی بەرچاو بوون و گرینگ بوونی ئەو ئەرکە پڕ لە مانا و ژیانبەخشە لە نێوان ئەرکە ئیسلامیەکانە.

نوێژ ئەو کات کە لە ناخی دڵەوە دەدرێت؛ دڵ ئارام دەگرێت و ورە پتەوتر دەبێت و ئیمان قووڵتر و هیوا زیندوو دەکاتەوە و چارەنووسی مرۆڤ لە ئەم دنیا و ئەو دنیا، هی ئەو دڵە و ئەو ورە و ئەو ئیمان و هیوایەیە. ئەوەیە کە ئامۆژگاری کردن بۆ نوێژخوێندن، لە قورئان و دیکەی دەقە ئاینییەکان دەکەوێتە پێش ئامۆژگاریەکانی دیکە و ئاوەهایە کە نوێژ خوێندن سەتر لە هەموو کارەکان وەسف دەکەن.

باوکان و دایکان و دواتر مامۆستایان و دۆستان و ئەو کات یاساو ڕێساکان و خووەکانی ژیانی هاوپەیوەند بە نوێژ، لە پەرەپێدان و پابەند بوون پێی ڕۆڵیان هەیە.

دامودەزگا بانگەشەییەکان دین و پیاوانی دینی و دواتر بەئیمانەکان، ئەو ئەرکە لە سەر شانی خۆیان بزانن و لە ئامێری نوێ و هاندانەکان بۆ پەروەردەی نوێژ و پەرەدان بە نوێژ و شرۆڤەی لایەنە جوان و پڕ لە ماناکانی نوێژ و سەرەنجام پێداویستی ئەم دنیا و ئەو دنیایی هەر تاکێکی موسڵمان بە نوێژ بەهرە وەربگرن.

پێویستە لە بەڕێز قەرائەتی کە ئەو نەمانە پڕ لە بەهرەیەی چاندووە و تا ئێستا پێیگەیاندووە، پڕ بەدڵ دەسخۆشی بکەم.


والسّلام علیکم و رحمة الله

سەید عەلی خامنەیی

Your Comment

You are replying to: .
captcha